|
|
|
|
|
|
زمانی ستاندهرد و زمانی یه‌کگرتووی کوردی
پرۆفسۆر.د.
محه‌مه‌د مه‌عرووف فه‌تتاح (2) (پێناسه‌ی زمان) له ڕوانگه‌ی زمانه‌وانییه‌وه به پێی پێکهاته و ئه‌رک ده‌یان پێناسه‌ی زمان له ئارادایه به تایبه‌تی له به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تێکه که نه‌ک هه‌ر زمانه‌وان به‌ڵکوو فه‌یله‌سووف و شاره‌زایانی ده‌روون و مرؤڤناسان و له‌م دوایییه‌شدا ئه‌ندازیارانی گه‌یاندن به بواری خۆیانی ده‌زانن، هه‌ر یه‌که له‌م کۆمه‌ڵه له تێڕوانینی خۆیه‌وه و به پێی مه‌رامی خۆی پێناسه‌ی زمان ده‌که‌ن.لێره دا ڕه‌نگه تێبینی ئه‌وه بکرێت که پێناسه‌کانی زمانه‌وانه‌کان له هه‌موویان که‌متر بڵاون چونکه زمانه‌وانی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه له گه‌شه و گۆڕانێکی به‌رده‌وامدا بووه و ئه‌م پێناسه زمانه‌وانییانه که‌متر گه‌یشتوونه‌ته به‌رده‌ستی ئه‌وانه‌ی پسپۆڕ نه‌بوون له بواری زمانه‌وانیدا. له‌م تێڕوانینه‌وه له خواره‌وه چه‌ند پێناسه‌یه‌ک ده‌خه‌ینه ڕوو؛
(1) زمان ڕێگه‌یه‌کی نا غه‌ریزی مرۆڤ به‌نده بۆ گه‌یاندنی بیرۆکه و
سۆز و ئاره‌زوو به هۆی په‌یڕه‌وێکی هێمایی ده‌نگییه‌وه که به
ئاره‌زوو به‌رهه‌م دێ. (1) ئه‌م کۆمه‌ڵه پێناسه زمانه‌وانییانه که به ناخی سه‌ده‌ی پێشوودا درێژ ده‌بنه‌وه و تا ئێستاش کاریان پێده‌کرێ، هه‌ر چه‌نده له ده‌ربڕین و جهختکردندا جیاوازن، هه‌موویان له‌وه دا ڕێک ده‌که‌ون که زمان خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تییه‌که وه‌ک ئه‌مانه‌ی خواره‌وه؛
(1) زمان ده‌نگه و واتا:
(3) زمان له تێڕوانینی کۆمه‌ڵناسی زمانه‌وه ( کۆ زمانه‌وانی) یه‌که‌م پرسیار که ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵناسی زمان ده‌بێته‌وه پێناسه کردنی "زمان" خۆیه‌تی، چونکه نه له گه‌ڵ ناوچه‌ی جوگرافی سیاسی و نه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه دا یه‌کسان نییه. پێناسه‌یه‌کی جوگرافی سیاسی زمان، بۆ نموونه ئینگلیزیی بریتانیا و ئه‌مریکا و ئوسترالیا و نیوزیله‌ند له یه‌کتر جیا ده‌کاته‌وه.ئه‌مه‌ش په‌سند نییه. نه‌ته‌وه‌ش له خۆیدا بیرۆکه‌یه‌کی ڵێڵه که که‌م و زۆر په‌یوه‌ندی به‌و زمانه‌وه نییه که که‌سێک قسه‌ی پێده‌کات. کورده‌کانی تورکیا به تورکی ده‌دوێن به‌ڵام خۆیان به کورد داده‌نێن، هه‌ر وه‌ها کورده‌کانی سووریا و ئێران که به عه‌ڕه‌بی و فارسی قسه ده‌که‌ن،که چی له ڕووی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه کوردن، به‌ڵام هۆڵه‌ندییه‌کان که زمانه‌که‌یان شێوه‌یه‌کی ئه‌ڵمانییه خۆیان به ئه‌ڵمان دانانێن. (8) بنه‌مای له یه‌کتر گه‌یشتن له دووانه‌که‌ی پێشتر باشتر بڕ ناکات و ناشێ بۆ پێناسه کردنی زمان بکرێت به پێوه‌ر چونکه ئینگلیزێکی خه‌ڵکی گلاسکۆ له گه‌ڵ کۆکنییهکی ناو له‌نده‌ن که‌متر له یه‌کتر ده‌گه‌ن وه‌ک له ئاڵمانییه‌ک و هۆڵه‌ندییه‌ک، که چی گڵاسکۆ و کۆکنی به یه‌ک زمان ، واته ئینگلیزی، ئه‌ژمار ده‌کرێن له کاتێکدا ئه‌ڵمانی و هۆله‌ندی به دوو زمانی جیاواز داده‌نرێن، به بێ گوێدان به هیچ بنه‌مایه‌کی زمانی چونکه هۆڵه‌ندی و ئاڵمانی نه‌ک هه‌ر له یه‌کتر ده‌گه‌ن، به‌ڵکوو زمانه‌کانیان له ڕووی پێکهاته‌وه زۆر له‌و زارانه نزیکترن که پێیان ده‌گوترێ چینی. كۆمه‌ڵناسانی زمان له به‌رامبه‌ر ئه‌و کێشانه دا ده‌سته وه‌ستان ده‌وه‌ستن ، پێیان وایه که زمان له پێناسه نایه‌ت و خۆیان زیاتر په‌یوه‌ند ده‌که‌ن به بیرۆکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زمان. له لای ئه‌مان کۆمه‌ڵه‌ی زمان ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌یه که هه‌ست ده‌که‌ن به یه‌ک زمان ده‌دوێن. (9) به‌م پێیه هۆڵه‌ندی و ئه‌ڵمانی ده‌بنه دوو زمانی جیاواز، چونکه له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لێکچوونه له پێکهاتی دوو زمانه‌که‌دا، هێشتا هۆله‌ندییه‌کان واهه‌ست ده‌که‌ن که زمانه‌که‌یان له ئه‌ڵمانی جیاوازه، هه‌ر وه‌ها ئه‌ڵمانه‌کانیش خۆیان به جیاواز ده‌زانن، به‌م پێیه‌ش هه‌موو زاره جیاوازه‌کانی "چین" به بێ جیاوازی یه‌ک زمانن، چونکه خه‌ڵکی چین وا هه‌ست ده‌که‌ن که به یه‌ک زمان ده‌دوێن. به‌م پێیه هه‌موو زاره‌کانی کوردی به بێ گوێدان به جیاوازی له پێکهاته‌ی ده‌نگسازی و وشه سازی و ڕسته سازی و واژه دا، هه‌موویان کاتێ به زمانی کوردی داده‌نرێن که ئه‌و خه‌ڵکه‌ی قسه‌یان پێده‌که‌ن هه‌ست بکه‌ن که یه‌ک زمان، زمانی کوردی، قسه ده‌که‌ن. له‌مه زیاتر پێوه‌ری تر نییه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی زمانه‌کان له یه‌کتری. (4) زمان و شێوه له به‌ر ئه‌وكێشانه‌ی ده‌که‌وێته ناو پێناسه‌ی زاراوه‌ی (زمان) کۆمه‌ڵناسانی زمان ده‌ست له زاراوه‌ی زمان هه‌ڵده‌گرن و له جیاتی ئه‌م، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر زاراوه‌ی "شێوه". شێوه به باوه‌ڕی ئه‌مان کۆمه‌ڵه که‌ره‌سه‌یه‌کی زمانییه که ئه‌رکێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاده‌په‌ڕێنێ. به بۆچوونی کریستهڵ شێوه زاراوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسی زمانه بۆ په‌یڕه‌وێکی زمانیی به کار دێ که به پێی یان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان له باری کۆمه‌ڵایه‌تیدا کار ده‌کات، هه‌ندێ جار باره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که شێوه‌یه‌کی ناوچه‌یی، هه‌ندێ جاری تر شێوه‌ی پیشه‌یی یان ئایینی یان چینایه‌تی دروست ده‌کات. (10) به‌م پییه هه‌موو زاره‌کانی زمانێک شێوه‌ی ئه‌و زمانه‌ن، ته‌نانه‌ت زمانه‌که‌ش خۆی ده‌بێت به یه‌کێک له شێوه‌کان.لێره دا پێویسته تێبینی ئه‌وه بکه‌ین که:
(1) ئه‌م پێناسه فراوانه‌ی " شێوه" نه‌ک هه‌ر " زمان" به‌ڵکوو زار و
شێوازیش ده‌گرێته خۆی. (5) جۆره‌کانی زمان به‌پێی تێڕوانینی کۆمه‌ڵناسانی زمانی و خه‌ڵکی، زمان ده‌بێت به چه‌ند جۆرێکه‌وه وه‌ک زمانی یه‌کگرتوو (فه‌رمی،کارگێڕی)، زمانی ستاندهرد، زمانی کلاسیکی، زمانی عامی (خه‌ڵکی یان میللی)، زار،کیریول و (11) پیجن ( زمانی تێکه‌ڵ)؛
1- زمانی یه‌کگرتوو: ئه‌و زمانه‌یه که به هاوردن یان تێکه‌ڵکردنی
چه‌ند زارێک یان به سه‌پاندنی زمانێکی ستاندهرد له ناوچه‌یه‌کی
جوگرافیدا به ده‌ستێوه‌ردان یان به نه‌خشه دانان بۆ زمان دێته
کایه. (1) سه‌رهه‌ڵدانی زمانی کار به‌ڕێوه‌بردن یان زمانی بازرگانی: یه‌کێک له شێوه‌کان به ده‌ستێوه‌ردان یان به بێ ده‌ستێوه‌ردان هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ په‌یوه‌ندیکردن و به‌ڕێوه‌بردنی بازرگانی و ده‌کرێته شێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش، وه‌ک باری زمانی لاتینی دوو هه‌زارساڵ لهمهوپێش له ئه‌وڕووپا دا. (2) فره زمانی: له‌م باره دا دانیشتووانی ناوچه‌یه‌ک هه‌موویان شاره‌زایی له هه‌موو زمانه‌کانی ناوچه‌که په‌یدا ده‌که‌ن و هه‌ر زمانه له بوارێک‌دا به کار دێنن، زمانێک له ماڵه‌وه، شیوه‌یه‌کی تر له چایخانه و شه‌قام و ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، شێوه‌یه‌کی جیاوازیش له قوتابخانه و دادگه. بۆ نموونه له ناوچه‌ی ( ساوریس) که ده‌که‌وێته سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیتالیا ، ئه‌ڵمانی له ماڵه‌وه و ئیتالی له که‌نیسه و فه‌ڕه‌نسی له باڕه‌کاندا به کار دێ. (3) هه‌ندێ جار شێوه‌ی ( پیجن) سه‌رهه‌ڵده‌دا که په‌یڕه‌وێکی زمانی ساکاره بۆ پیاده‌کردنی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵکی به کار دێ که زمانی هاوبه‌شیان نییه. شێوه‌یه‌کی زمانی دایکی که‌س نییه و له سه‌ر بناغه‌ی چه‌ند زمانێکی تر، به تایبه‌تی زمانێکی ئه‌وڕووپی و به تێکه‌ڵکردن له گه‌ڵ واژه و ڕێزمانی زارێکی ناوچه‌یی دروست ده‌بێت. ئه‌م په‌یڕه‌وانه به زۆری له که‌نار ده‌ریا و ڕێگا بازرگانییه‌کاندا دێنه ئارا (13). هه‌ندێ جار ئه‌م په‌یڕه‌وانه له‌ناو ده‌چن و هه‌ندێ جاریش گه‌شه ده‌که‌ن و په‌ره ده‌سێنن و گرنگییان پتر ده‌بێت تا وایان لێدێ ده‌بنه زمانی دایکی نه‌وه‌یه‌ک و ده‌گه‌نه پله‌یه‌کی به‌رزتر و ده‌بنه (کیریول) (14). له‌م قۆناغه دا په‌یڕه‌وه‌که بڵاو ده‌بێته‌وه به ناو خه‌ڵکدا و بواری به‌کارهێنانی فراوان ده‌بێت و ڕسته‌سازییه‌کی ئاڵۆز په‌یدا ده‌کات و واژه‌ی تری دێته ناو ورده ورده له ساکاری ده‌رده‌چێت و ده‌بێته زمانی فه‌رمی ولاته‌که. (6) زمانی ستاندهرد و زمانی یه‌کگرتووی کوردی به باوه‌ڕی کۆ زمانه‌وانه‌کان زمانی ستاندهرد له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دا و خاوه‌نی ئه‌م تایبهتییانهیه: (1) زارێکی سه‌پاوه (2) ده‌سه‌ڵات بۆ کارگێڕی به کاری دێنێ (3) له میدیا و قوتابخانه و زانکۆکان‌دا به‌کار دێ (4) تاکه زمانه که پێی ده‌نووسرێ (5) تا ڕاده‌یه‌ک نه‌گۆڕه : ڕێگه به جیاوازی فراوان نادات له ڕووی ڕێنووس و گۆکردن و ڕێزمان (6) به‌رهه‌ڵستی زیاتره به‌رامبه‌ر گۆران له زاره‌کانی تر (7) ده‌بێته پێوه‌ر بۆ به‌راورد کردن له گه‌ڵ زاره‌کانی تردا.(8) له ڕووی زمانه‌وه، ته‌نیا زارێکه له زاره‌کانی تر، به‌ڵام له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به به‌رزتر ده‌بینرێ، واتا ناوبانگی هه‌یه (9) به سمبوڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ک داده‌نرێ (15). به پێی ئه‌م تایبه‌تییانه، کوردی دوو شێوه‌ی ستانده‌ردی هه‌یه: ستانده‌ردی کوردیی ناوه‌ڕاست و ستانده‌ردی کوردیی باکوور: یه‌که‌میان له ساڵه‌کانی (1920) وه خه‌ریکی دروستبوونه و ئه‌وی تریان له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌ر یه‌که‌یان له‌و ناوچانه‌ی تێیدا به‌کار دێن، ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکیان وه‌رگرتووه. ئه‌وی کورد نییه‌تی و به پێویست ده‌زانرێ زمانی کوردیی یه‌کگرتووه (15)، نه‌ک ستاندهرد. (7) ڕێگاکانی دروستکردنی زمانی یه‌کگرتوو : زمانی یه‌کگرتوو به یه‌کێک له‌م ڕێگایانه دێته دی :
1- هاوردنی زمانێکی بێگانه ( ئه‌وڕووپی یان عه‌ڕه‌بی). ڕێگه‌ی یه‌که‌م و دووه‌م که زۆر په‌سه‌ند نین، پێویستی به بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه نییه، به یه‌ک هه‌نگاو دێنه دی؛ بڕیارێکی ڕامیاری که تووشی به‌رهه‌ڵستێکی زۆر ده‌بێته‌وه. ڕێگه‌ی سێیه‌م ئاسانتره له چواره‌م و به ئاسانی ئه‌نجام ده‌درێ، به‌وه‌ی پسپۆڕه‌کانی زمان به سه‌ر هه‌موو ئه‌و وشانه دا بچنه‌وه که له زاره‌کاندا هه‌ن بۆشایییه واژهییهکان له یه‌کێک لهستاندهردهکاندا به واژه‌ی ستانده‌رده‌که‌ی تر و زاره‌کان پڕ بکه‌نه‌وه و پسپۆڕی بۆ ئه‌و وشانه په‌یدا بکه‌ن که له هه‌موو زاره‌کاندا هه‌یه یان له ناو زارێکدا هه‌یه (16). به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێشه‌کی پێویستی به‌وه ده‌بێ که بڕیار بدرێ کام ستاندهرد به وشه‌ی ئه‌وانی تر پڕ ده‌کرێته‌وه، واته کام له‌و دوو ستانده‌رده ده‌بێت به قه‌واره یان چوار چێوه بۆ ئه‌وانی تر.
ڕیگه‌ی چواره‌م زۆر گران ده‌وه‌ستێ، سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتنی تێ
ده‌که‌وێ، ماوه‌یه‌کی زۆری ده‌وێ و به‌رهه‌ڵستی تێ ده‌که‌وێ چونکه: (8) قۆناخه‌کانی دروستکردن:دروستکردنی زمانی یه‌کگرتوو به چه‌ند قۆناغیکدا تێپه‌ڕ ده‌بێ(18): (1) قۆناغی هه‌ڵبژاردنی زارێک وه‌ک بناغه: ئه‌مه له هه‌موو قۆناغه‌کان سه‌ختتره له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ک ئه‌نترۆپۆلۆجیای زمان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ده‌ری خستووه هیچ زمانێک له زمانێکی تر باشتر و پێشکه‌وتووتر و جوانتر نییه، زمان یان زار نییه که پاشکه‌وتوو بێت(19)، به‌ڵکوو کو‌لتوور هه‌یه که پاشکه‌وتوو یان پێشکه‌وتوو بێت، دیسان، زمان نییه ساکار و ساده بێت، هه‌موو زار و زمانه‌کان له یه‌ک پله‌ی پێشکه‌وتندان؛ له‌م ڕووه‌وه هه‌موویان له یه‌ک ئاستدان له ڕووی توانسته‌وه و هه‌موو بیرێکیان پێ ده‌رده‌بڕدرێ. دیسان زۆری و که‌می ژماره‌ی قسه پێکه‌ران هۆکارێکی گرنگ نییه له هه‌ڵبژاردندا وه‌ک له ئه‌زموونی میلله‌تێکی وه‌ک هینده‌کاندا ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که زمانی یه‌کگرتوویان هه‌یه، مێژوو یاریده‌ی داون که بۆ کورد نه‌بووه.
(2) قۆناغی نووسین و دانانی فه‌رهه‌نگی گشتی و تایبه‌تی و رێکخستنی
ڕێنووس و نووسینه‌وه‌ی ڕێزمانه‌که‌ی به وردی. (9) تایبه‌تییه‌کانی زمانی یه‌کگرتوو: زمانی یه‌کگرتوو ده‌بێت چه‌ند تایبه‌تییه‌کی تێدابێت تا وه‌کوو زوو بڵاو بێته‌وه، په‌سه‌ند بێت له لای خه‌ڵکی و به بێ دڵه‌ڕاوه‌کێ هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن. هه‌ندێ له‌م تایبه‌تییانه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
(1) ئاسان بێت بۆ فێر بوون له ڕووی ده‌نگسازی و وشه‌سازی و رشته
سازییه‌وه. (10) بڕیاری ڕامیاری و زمانی فه‌رمی: دیاریکردنی پله و پایه‌ی زمان یان زار له کۆمه‌ڵێکدا له هه‌ڵکه‌وت و سروشتدا چالاکییه‌کی ڕامیارییه. هه‌ر چه‌نده له‌م بابه‌ته دا ئامۆژگاری و ڕێنمایی و ڕاوێژ کردن به زمانه‌وان به هه‌ند ده‌گیرێ، به‌ڵام بڕیاری گرنگ و یهکلاکار هه‌ر له ده‌ست حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراودا ده‌بێت، هه‌ندێ جار پرسه‌که به به‌ندێکی ده‌ستوور چاره ده‌کرێ یان قانوونی زمانی بۆ ده‌ر ده‌کرێ. ته‌نیا بڕیاری ڕامیاری ده‌توانێ زمانێک یان زارێک به فه‌رمی یان کارگێڕی بناسێنێ و کاروباری کارگێڕی و داد و میدیاکان و په‌یڕه‌ی خوێندنی پێ ڕایی بکات. پرسی به فه‌رمیکردنی زارێک کاتێک سه‌ر هه‌ڵده‌دات و له ناوچه‌یه‌کدا په‌یدا ده‌بێت که ناوچه‌که ده‌بێته خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی، پێش ئه‌م کاته و پێش دروستبوونی قه‌واره‌ی سیاسی پرسی زمانی فه‌رمی نایه‌ته ئارا. چه‌مکی به فه‌رمیکردنی زارێک یان زمانێک هه‌رچه‌نده به پاڵپشتی حکوومه‌ت دێته دی، له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تر یان به پیی جۆری بڕیاره‌که ده‌گۆڕێ. له ویلایه‌تی کیوبیک له که‌نه‌دا به فه‌رمیکردنی زمانی فه‌ره‌نسی له ویلایه‌ته‌که‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که فه‌ڕه‌نسی ده‌بێ له تابڵۆکان و فێرکردن‌دا به کار بێت. له ناوچه ئۆتۆنۆمییه‌کانی ناو ئێسپانیا به فه‌رمیکردنی زمانی باسک و کاته‌لۆنی ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه که حکوومه‌تی ناوه‌ندی یاریده‌ی ئه‌و ده‌زگایانه بدات که ئه‌م زمانه گه‌شه پێ ده‌ده‌ن و بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. به فه‌رمیکردنی زمانی ئێسپانی له ویلایه‌تی نیو مه‌کسیکۆ له دوای نووساندنی به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ته‌نیا ئه‌وه‌نده بوو که ده‌رمانسازه‌کان هه‌ر دوو زمانی ئینگلیزی و ئێسپانی له فرۆشتنی ده‌رماندا به کار بێنن. هه‌ر وه‌ها به فه‌رمیکردنی زمانی (ماوهری) له نیوزله‌ند ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو که ناوه که‌سییه‌کان وه‌ربگێڕنه سه‌ر ئه‌و زمانه. جێی سه‌رنجه که بڕیاری ڕامیاری بۆ دیاریکردنی پایه‌ی زارێک یان زمانێک، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیار نه‌بێت و پیاده بکریت، ده‌بێت به سه‌ره‌تا بۆ چالاکی زیاتر: ئه‌و زاره‌ی پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره وه‌رده‌گرێت ده‌بێت خۆشی به گۆڕاندا تێپه‌ڕێت. ده‌بێت به که‌سانێک بگوترێته‌وه که زمانی دایکیان نییه. ئه‌مه‌ش به دوای خۆیدا پێویستی به گۆڕان و نه‌خشه‌ی نوێیه بۆ بڵاوکردنه‌وه و فێر کردن. زاره‌که نه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی خۆی له ناوه‌وه‌ش پێویستی به گه‌شه کردن و فراوانبوون و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنه نه‌ک هه‌ر له واژه به‌ڵکوو له ڕێزمانهکهشیدا. له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه ئه‌و زاره ده‌بێت بگۆرێ و ببێت به زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. (11) باری زمان له هه‌رێمی کوردستان : ئاشکرایه که له هه‌رێمی کوردستاندا جگه له عه‌ڕه‌بی و تورکمانی و سریانی که زمانی دایکی ژماره‌یه‌کی زۆر که‌مه له دانیشتووان، خه‌ڵکه‌که به زۆری کوردی له ڕاپه‌ڕاندنی کاری ڕۆژانه‌دا به‌کار دێنن؛ کوردیی ناوه‌ڕاست یان باکوور یان باشوور. له دوای دروستبوونی ئه‌م قه‌واره سیاسییه و تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ به سه‌ریدا، ناکرێ هه‌موو زاراوه‌کانی کوردی به یه‌که‌وه به بێ جیاوازی،له یه‌ک ئاستدا به‌کار بێن.له‌ناو ئه‌م زارانه ده‌بێت یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت: فه‌رمی، کارگێڕی، یان یه‌کگرتوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌که و په‌روه‌رده و داد و میدیا له هه‌رێمه‌که‌دا. بۆ چاره‌سه‌ر کردنی پرسه‌که و ڕێگه گرتن له دابه‌شبوون و که‌رتبوون پرسه‌که ده‌بێت دابه‌ش بکرێ بۆ پرسی بچووکتر تا به‌ره‌به‌ره به هه‌نگاوی ورد و له سه‌رخۆ به‌ره‌و ئه‌وه بڕۆین کۆمه‌ڵه‌یه‌کی فره زاری تاکه زمان بێنینه‌ئاراوه، به جۆرێک که بڕیاره سیاسییه‌که و بڕیاره ورده‌کانی تر که پێویست ده‌بن له گه‌ڵ مافی مرۆڤ و مافی منداڵ و بنه‌ماکانی دیموکراسییه‌ت و فره زاری کۆمه‌ڵه‌که‌دا بگونجێت و له هه‌مان کاتیش‌دا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کبوونمان پته‌وتر بکات تا بتوانین ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌حه‌دییانه بینه‌وه که دێنه به‌ر ده‌م. ئه‌م کرده‌ی ناساندن و دیارکردنهوهی زمانی فه‌رمی ده‌کرێ به دوو قۆناغدا تێپه‌ڕێ و هه‌ر قۆناغه‌ش چه‌ند ههنگاوێکی تێیدا بنرێت: هه‌نگاوی یه‌که‌م: دانانی کوردیی ناوه‌ڕاست به بناغه و چوارچێوه بۆ زمانی فه‌رمی/کارگێڕی یان یه‌گرتوو له به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه:
(1) نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که ڕێزمان و ڕێنووسی هه‌یه و به‌رده‌وام خزمه‌ت
ده‌کرێ کتێب و ڕۆژنامه و گۆڤاری پێ ده‌رده‌چێت له هه‌موو بواره‌کانی
زانست‌دا. ئه‌م لایه‌نه گه‌شانه، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ جیاوازیێکی زمانی تری هه‌بێت، ئه‌و ناوبانگ و مێژووه پڕسه‌روه‌رییه‌ی ده‌ده‌نێ که زمانه‌وانه‌کان به مه‌رجی سه‌ره‌کی و سیمای تایبه‌تی زمانی فه‌رمی یان کارگێڕی یان یه‌کگرتووی ده‌زانن.
هه‌نگاوی دووه‌م: کوردیی ناوه‌ڕاست له‌م بوارانه‌دا به‌کاربێت :
هه‌نگاوی سێیه‌م :
1- بۆ خوێندن و فێر بوون له چوارساڵی یه‌که‌می قوتابخانه
سه‌ره‌تاییه‌کانی پارێزگای دهۆک، له پۆلی یه‌که‌مه‌وه تا پۆلی
پێنجه‌م. هه‌نگاوی سێیه‌م :
(1)له به‌شه‌کانی کوردی له زانکۆی سه‌لاحه‌دین و سلێمانی و کۆیه و
له ئامۆژگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانی کوردیی باکوور بخوێندرێ و یه‌کێک
له ماده‌کان به‌و زمانه بگوترێته‌وه له هه‌موو ساڵه‌کاندا.
(ب) قۆناغی دووه‌م: (12) ئه‌نجام:
ڕۆشنایی ئه‌و ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته چه‌ند خاڵێکی
گرنگ. به‌م هه‌نگاوه هه‌موو زاره‌کانی کوردی ده‌پارێزرێن له‌فه‌وتان و له ناوچوون و ڕێگه‌ی گه‌شه‌یان لێ ناگیرێ، ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ مافی مرۆڤ و دیموکراسییه‌تدا ده‌گونجێ. شایانی به بیر هێنانه‌وه‌یه که هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی زمانی یه‌کگرتوو ئه‌گه‌ر له ژێر ناوی تریشدا بێت زۆر له مێژه ده‌ستی پێکردووه و له ڕووی ڕێزمانه‌وه، به کاره‌کانی د. جه‌مال نه‌به‌زه‌وه ئاشکرا دیاره، ڕۆژانه‌ش موتوربه کردن به واژه له میدیاکاندا هه‌ستی پێ ده‌کرێ هه‌رچه‌نده هه‌ندێکی بێ نه‌خشه و هه‌ڕه‌مه‌کییه. گرنگ له‌م قۆناغه‌دا چڕ کردنه‌وه و به خێرایی به پیره‌وه چوونی هه‌نگاوه‌کانه.
|
|