|
|
|
|
زمانی كوردی یه‌كێكه له زمانه‌كانی خێزانی ئێرانی كه ئه‌میش سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی هیندو ئه‌وروپییه. زۆر له سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه‌زمانی كوردی یه‌كێكه له‌زمانه‌كانی سه‌رده‌می ماده‌كان. گرنگترین سه‌رچاوه‌ی زانیاری له‌باره‌ی زمانی ماده‌كان كتێبی ئاڤێستایه. ئه‌میرشه‌ره‌فخانی بدلیسی نووسه‌ری كتێبی ( شه‌ره‌فنامه) نووسیویه‌تی: هۆزی كورد چوار به‌شه‌و زمان و ئادابیان له‌یه‌كتر جیایه. یه‌كه‌م كرمانج، دووه‌م لوڕ، سێیه‌م كه‌لهوڕ، چواره‌م گۆران. ئه‌دمۆندس نووسیویه‌تی كه زمانی كوردی یه‌كێكه له زمانه كۆنه‌كانی ئێرانی دێرین و پاشماوه‌ی زمانی ماده‌كانه كه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی نایابه، ئه‌م زمانه له ئێرانی دێریندا بره‌وی هه‌بووه‌و كورده‌كان پاراستوویانه. له‌نێوان زمانه‌كانی خۆرهه‌ڵاتدا ته‌نیا زمانێكه كه جگه له وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی ئایینی له تێكه‌ڵاوی و بریشتی زمانی عه‌ره‌بی پارێزراوه‌و ماوه‌ته‌وه، وشه‌و زاراوه‌ی زمانی ئاریانی دێرینی پاراستووه. خاوه‌نی چه‌ندان شێوه‌ی جۆربه‌جۆره. زمانی كوردی خاوه‌نی چه‌ندین شێوه زاراوه‌و گه‌لێك شێوه‌ی جۆر به‌جۆره. گرنگترینیان ئه‌م شێوانه‌ی خواره‌وه‌یه: 1ـ كرمانجی ژوور‌و، ئه‌میش گه‌لێ شێوه‌ی هه‌یه له‌وانه: بۆتانی بادینانی، بایه‌زیدی، شه‌مدینانی، زازایی و قۆچانی. كورده‌كانی دانیشتوانی باكوڕو ڕۆژئاوای كوردستان و به‌شێك له‌باشوری كوردستان و ئه‌و كوردانه‌ی له كۆماره‌كانی ئه‌وسای سۆڤیه‌ت و لوبنان به‌م شێوه‌یه قسه ده‌كه‌ن. كۆنترین به‌رهه‌مێك به‌م شێوازه نووسرابێته‌وه كتێبی (جڵه‌وو مه‌سحه‌فی ڕه‌ش) ی یه‌زیدییه‌كانه كه له سه‌ده‌ی پێنجه‌می كۆچی‌دا نووسراوه‌ته‌وه. 2ـ كرمانجی باشوور، ئه‌م شێوانه ده‌گرێته‌وه: سۆرانی، موكریانی، بابانی، ئارده‌ڵان. كورده‌كانی مه‌هاباد، بۆكان، سه‌رده‌شت، بانه، سه‌قز، هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك، ڕه‌واندزو پێنجوین به‌م شێوازه قسه‌ده‌كه‌ن. 3ـ گۆرانی، ئه‌م شێوانه ده‌گرێته‌وه: هه‌ورامی، ژاوه‌رۆیی، لهۆنییه‌و كورده‌كانی نه‌وسودو پاوه‌و ته‌وێڵه‌وبیاره به‌م شێوه‌یه قسه‌ده‌كه‌ن. زۆر له مێژوونووسان ئه‌م شێوازه به شێوازێكی دێرینی زمانی كوردی ده‌ژمێرن. هه‌ندێ وشه‌و عیباراتی سه‌رنجڕاكێشی له‌خۆیدا پاراستووه. 4ـ له‌كی، خاوه‌نی چه‌ند شێوه‌یه‌كه وه‌كو: كه‌ڵوڕی، ئیلامی، كوهده‌شتی، شیروانی و گه‌ڕووسی. كورده‌كانی كرماشان، مایده‌شت، شیروانی، قه‌سری شیرین، هه‌مه‌دان، مه‌نده‌لی، خانه‌قین و به‌دره به‌م شێوه‌یه قسه‌ده‌كه‌ن. 5ـ لوڕی، بریتیه له‌شێوه‌كانی فه‌یلی، به‌ختیاری، هه‌فتگلی و سۆسه‌نگه‌ردی. دانیشتوانی دیزفول، شاری كورد، چوارمحاڵ، پشتكۆ، خوڕه‌م ئاباد و ئه‌لشته به‌م شێوازه قسه‌ده‌كه‌ن
|