|
کاره‌ساتی زمانی کوردی
وتووێژ له‌گه‌ڵ
ئامانج شاکه‌لی
کوردناسی:
سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی زمان
روانگه‌گه‌لی جۆراوجۆر هه‌یه، له
سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که زمان زیاتر
ئامرازێکی پێوه‌ندی یه به‌ڵام به‌شێک
له زمان ناسه‌کان زمان به گشتی له‌م
چوارچێوه‌دا پێناسه ناکه‌ن و زیاتر
گرینگی زمان له به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌ندێشه‌دا ده‌بینن.ئێوه وه‌ک
توێژه‌ێک که خوێندنه‌وه‌تان له
بواره‌کانی زمان و وه‌رگێڕاندا
هه‌بووه زمان چۆن پێناسه ده‌که‌ن؟
ئامانج شاکه‌لی:
زمان وه‌کو ساده‌ترین هۆکاری پێوه‌ندی
نێوان مرۆڤ و له‌هه‌مان کاتیش‌دا
گرنگترین هۆکاری گه‌شه‌کردنی هزر و
توانای مرۆڤایه‌تی، پێ به پێ له‌گه‌ڵ
گه‌شه‌کردن و زۆربوونی داخوازییه‌کانی
ژیاندا، ئه‌ویش گه‌شه ده‌کات و
ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌بێ. هه‌ر بۆیه
جیاوازی نێوان زمانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ
زمانی دوێنێ و ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ دا
ئاسمان و ڕێسمانه. پێویستییه‌کانی
ژیانی مرۆڤایه‌تی کۆڵه‌که‌یه‌کی
پته‌وی گه‌شه‌کردن و ده‌وڵه‌مه‌ند
بوونی زمانن. کابرایه‌کی جوتیار که
به درێژای ژیانی سه‌روکاری ده‌گه‌ڵ
کێڵان و دروێنه‌و گێره و کێشه‌دا بێ،
قامووسی زمانه‌که‌ی ڕه‌نگه له دوو
هه‌زار وشه‌یه‌ک تێپه‌ڕ نه‌کات و
که‌چی به سانایی کار و باری خۆی
به‌ڕێوه ده‌با. به‌ڵام
فه‌یله‌سووفێک، زانایه‌کی ئه‌تۆمی،
دۆکتۆرێکی پسپۆڕ به‌و هێنده وشه‌و
ده‌ربرینانه‌ی کابرای جوتیار هيچی پێ
به هێچ ناکرێت. به کورتییه‌که‌ی
ئه‌مڕۆ، ناکرێ ڕۆڵی زمان ته‌نها له
چوارچێوه‌ی هۆکارێکی پێوه‌ندیدا
قه‌تيس بکرێ، چونکه زمان بووه به
به‌شێک له کاراکته‌ری مرۆڤ و
کۆڵه‌که‌یه‌کی پته‌وی که‌ڵتووری
مرۆڤایه‌تی و له هه‌مانکاتدا، ئه‌وه
زمانه که چوارچێوه و فۆرمی
هۆشیارانه و ئاشکرا به هزری
مرۆڤایه‌تی ده‌به‌خشێت.
کوردناسی:
بۆچی خوێندنه‌وه و لێکوڵینه‌وه له
بواری زمانناسیدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا
گرینگی زیاتری هه‌یه وه‌ک له
رابردوودا هه‌یبوو؟
ئامانج شاکه‌لی:
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له وه‌ڵامی
پرسیاری یه‌که‌مدا هه‌یه، به‌ڵام
لێره‌دا ئه‌مه‌ی لێ زیاد ده‌که‌م "زۆر
بوونی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه، ئه‌گه‌ر
له سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستیی بن،
ئه‌وا نیشانه‌ی گه‌شه‌کردنی هه‌مه
لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه. واته ئه‌وه
ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌یه وا
ده‌کات زمان ده‌وڵه‌مه‌ند تر ببێ.
هه‌ر بۆ نموونه زمانانی ئه‌وروپایی
یان دنیای پێشکه‌وتوو، له‌ماوه‌ی ئه‌م
ده‌ساڵه‌ی دواییدا، ناچاری درووستکردن
و پێکهێنانی سه‌دان و هه‌زاران وشه‌و
ده‌سته‌واژه‌ی بوواری زانستی
کۆمپیوته‌رن. به‌ڵام ئه‌و گه‌شه
کردن و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه، له
زمانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دواکه‌وتووی
وه‌ک کورد و ته‌نانه‌ت عاره‌بیشدا،
ڕووی نه‌داوه"
کوردناسی:
له تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی جیهانی
مۆدێڕن له هه‌رێمی زمانه‌وانه‌یدا
کورتکردنه‌وه‌ی وشه‌کان و به
کار‌هێنانی وشه‌گه‌لی ئینگلیزی یه.چ
جیاوازی یه‌ک ده‌بینن له نێوان گفت و
گۆ گشتییه‌کانی رۆژانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا
له‌نێوان گه‌نجان و گه‌وره‌ساڵاندا؟
ئامانج شاکه‌لی:
به چاکی له‌م پرسیاره‌ت
تێنه‌گه‌یشتم. ئایا مه‌به‌ستت جیاوازی
له نێوان زمانی گه‌نجان و گه‌وره
ساڵانه، یان جیاوازی نێوان زمانی
ڕۆژانه‌ی بازار و کوچه‌و کۆڵانان و
زمانی پرۆڤیشیۆناڵه؟
به‌هه‌رحاڵ، ئێسته گه‌نجانی
ئه‌مڕۆی کورد، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و له
وڵاتانی پێشکه‌وتوو ده‌ژین، وشه‌گه‌ل
و زاراوه‌ی بیانی فره له کاتی به
کوردی په‌یڤین و نووسیندا به کار
دێنن. ڕه‌نگه هه‌ژاری زمانی کوردی
هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و دیارده‌یه بێت.
عه‌یبی کار له‌وه‌دایه، به‌کار هێنای
ئه‌و وشه‌و زاراوانه سنووری عاده‌تی
ببه‌زێنێت و ئێدی ئه‌و گه‌نجانه
خۆیان به ده‌وڵه‌مه‌ند کردن، یان
ته‌نانه‌ت باش فێربوونی زمانی
کوردییه‌وه خه‌ریک نه‌که‌ن. ئه‌دی
حه‌یف نییه گه‌نجی کورد له بریتی
وشه‌ی زه‌ریا ی کوردی، وشه‌ی به‌حری
عاره‌بی یان
sea
ی ئینگلیزی به‌کار بهێنێت؟
به داخه‌وه له کوردستانیش
به‌هۆی سیسته‌می وێران و داته‌پاوی
په‌روه‌رده و مێدیای بۆگه‌نه‌وه
زمانه‌که‌مان هێنده‌ی دی کۆڵه‌وار
بووه. گه‌نجی کورد له کوردستان به
زمانێک ده‌نووسێ و ده‌خوێنێته‌وه،
فڕی به کوردییه‌وه نییه.
کوردناسی:
گرفته ناوه‌کی و ده‌ره‌کی یه‌کانی
زمانی کوردی له چیدا ده‌بینن؟ چ
پێشنیارێکتان هه‌یه بۆ ده‌رباز بوونی
زمانی کوردی له گرفته کلاسیکی و
ساختارییه‌کانی؟
ئامانج
شاکه‌لی:
گرفته‌کانی زمانی کوردی هێنده زۆرن
له مه‌ودایه‌کی ئاوا ته‌سک و کورت‌دا
نایه‌نه ژماردن، ئه‌وه جارێ واز له
مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و
گرفتانه بێنه. به‌لای منه‌وه
کێشه‌ی سه‌ره‌کی نه‌بوونی فه‌رهه‌نگ
"قامووس"ی زمانی کوردییه، قامووسێک
که به پێودانگی زانستی زمانه‌وانی
ساز کرابێ و که‌سانی شاره‌زا و زانا
تێدا به‌شدار بووبن. ئاوا قامووسێک،
له هه‌ڵاو بگره‌ی کۆلکه زمانه‌وانان
و زڕه نووسه‌ران و فه‌ریکه
ڕه‌خنه‌گران ڕزگارمان ده‌کات! دیاره
ئه‌وه‌ش کاری رۆژ و دوو رۆژ و ساڵ و
دوو ساڵ نییه. هه‌وڵ و ته‌قه‌للای
دڵسۆزانه و پشتیوانیی ده‌سه‌ڵاتیی
سیاسیی کوردی ده‌وێت...
زمانی کوردی ئه‌مڕۆم وه‌ک که‌سێکی
نه‌خۆش دێته پێش چاو، که ده‌یان
ده‌ردو به‌ڵای لێ ئاڵا بن و به
هه‌زاران حه‌کیمی نه‌فام حاته
درابێت!
کوردناسی:
بزوتنه‌وه ئیدۆلۆژییه‌کانی ناو
کوردستان وه‌ک ئیسلامی، مارکسی،
ناسیۆنالیستی و لیبراله‌کان چ
کاریگه‌ری یه‌کیان له‌سه‌ر بواری
تایبه‌تی (تخصصی) و گشتی زمانی کوردی
هه‌بووه، به له‌به‌رچاو گرتنی
ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌م له‌م
بزوتنه‌وانه به شیوازی تایبه‌تی
خۆیان و به چه‌شنی جۆراوجۆر که‌ڵکیان
له زمانی کوردی وه‌رگرتووه و
وشه‌گه‌لی جیاوازیان به زمانی کوردی
زیا کردووه یان لێیان که‌م کردووه؟
ئامانج شاکه‌لی:
زمان پابه‌ندی گۆڕانکارییه‌کانی
سه‌رده‌مه به چاک یان به خراپ.
دیاره هه‌موو ئه‌و شه‌پۆله
سیاسییانه‌ی وه‌ک ئیسلامی و مارکسی و
ئه‌وانیتر، هه‌ریه‌که‌یان به
ئه‌ندازه‌ی فراوانی و مه‌ودای
زه‌مانیی بوونیان رۆلیان له
ده‌وڵه‌مه‌ندکردن یاخود ڕه‌ش و بۆر
کردنی زمانی کوردی‌دا هه‌بووه و
هه‌یه. ئیسلامییه‌کان زیاتر که‌یفیان
به‌و ده‌سته‌واژه و وشانه‌دا
دێته‌وه که له زمانی عاره‌بییه‌وه
سه‌رچاوه‌یان هه‌ڵگرتبێت یان هه‌ر
عاره‌بییه‌کی بیستوچوار عه‌یارن.
دیاره مارکسییه‌کانیش به‌کار هێنانی
وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی لاتینی و
ڕووسییان به‌لاوه شیرین تره. ئه‌م
دیارده‌یه‌ش ئه‌گه‌ر هۆشیارانه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێ، زیانی بۆ
په‌ز نییه.
کوردناسی:
مه‌به‌ست له زمانی ستاندارد چییه؟
پێتان وایه زمانی کوردی
تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی زمانێکی
ستانداردی تێدا هه‌یه؟ بۆچی؟
ئامانج شاکه‌لی:
زمانی ستاندارد به‌و زمانه خاوه‌ن
ڕێنووس و رێزمان یه‌کگرتوو و
دیاریکراوه ده‌گوترێ که له
سه‌رانسه‌ری قه‌ڵه‌مڕه‌وی زمانه‌که‌دا
به‌کار ده‌هێنرێت. بێگومان زمانی
کوردیش ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
زمانی ستانداردی هه‌یه، به‌ڵام حاجیی
قادری کۆیی گۆته‌نی بۆخۆمان قه‌دری
نازانین.
کوردناسی:
به ڕای ئێوه ئه‌گه‌ر فۆڕمی نوسینی
زمانی کوردی-سۆرانی بگۆردرێ و به
گشتی ده‌ق و نووسینه‌کانی زمانی کوردی
به پیتی لاتین بنووسرێ (وه‌ک کوردی
کرمانجی) کاریگه‌ری له سه‌ر فێربوونی
زمانی ئینگلیزی له ناو
کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا نا‌بێ؟ به گشتی
ڕاتان سه‌باره‌ت به زمانی لاتینی
کوردی چییه؟ به بۆچوونی ئێوه ئه‌م
پلانه ئیمکانی سه‌رگرتنی هه‌یه؟
بۆچی؟
ئامانج شاکه‌لی:
من تا سه‌ر ئێسقان دژی به‌کار هینانی
تیپی لاتینیم. فێربوونی ئینگلیزیش هیچ
په‌یوه‌ندییه‌کی به پیتی
لاتینییه‌وه نییه. ئه‌گه‌ر
وابوایه، ده‌بوایه عاره‌ب و
ئه‌فغانی و چینیی و ژاپۆنییه‌کان به
ئاسانی فێری ئینگلیزی نه‌بوونایه.
پاشان نازانم ئه‌م تیپه‌ی ئێسته من و
تۆ به‌کاری ده‌هێنین عه‌یبی چییه؟
بۆ فارس و عاره‌ب و پاکستانی و
ڤییه‌تنامی و کوێ و کوێی تیپی خۆیان
ناگۆڕن؟ کورد به به‌کار هێنانی تیپی
لاتینی پێشناکه‌وێت و زمانه‌که‌ی
گه‌شه ناکات، به پێچه‌وانه‌وه.
ئێمه‌ی کورد، ده‌بێ له هۆڵی
ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و ساغکردنه‌وه و
به‌هێزکردن و بژار کردنی
زمانه‌که‌ماندا بین، نه‌ک به لاتینی
کردنی.
کوردناسی:
چ وڵامێکتان هه‌یه بۆ ئه‌و ده‌سته
له رۆشنبیر و زمانناسانه‌ی وڵاتانی
ده‌سه‌ڵاتدار که زمانی کوردی به
زاراوه یان به‌شێک له زمانه‌کانی
عه‌ره‌بی، فارسی و تورکی ده‌زانن؟
ئامانج شاکه‌لی:
جارێ هه‌ر که‌سێک هه‌ڵگری ئه‌و جۆره
بیر‌و باوه‌ڕه بێت یان ته‌نانه‌ت
پشتیوانیشی لێکات، ناکرێ پێی بگوترێ
ڕووناکبیر. ئه‌وه هزرێکی
فاشیستانه‌ی، نامرۆڤانه‌یه. ئاوا
ئایدیا و بۆچوونێک، هه‌ر له
بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕووخاو و پووچه.
کوردناسی:
پێناسه‌ی ئێوه بۆ تیئۆری وه‌رگێڕان
چییه؟
ئامانج شاکه‌لی:
نازانم مه‌به‌ستت له تیۆری وه‌رگێران
چییه، به‌ڵام من بۆ خۆم که تێکستێک
ته‌رجوومه ده‌که‌م، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ
بکرێت هه‌وڵده‌ده‌م تێکسته‌که
بکوردێنم، به مانایه‌کی تر، ده‌مه‌وێ
وا بکه‌م، ئه‌و تێکسته له کاتی
وه‌رگێڕانیدا بۆ سه‌ر زمانی کوردی،
تام و چێژێکی کوردانه به خۆیه‌وه
بگرێت و له هه‌مان کاتدا کاکڵ و
ناوه‌رۆکی ئه‌سڵیی خۆی له ده‌ست
نه‌دات. ئه‌مه له زۆر کاتدا کارێکی
تا بڵێی زه‌حمه‌ته، بۆیه‌کا من
نووسینم له ته‌رجوومه کردن زۆر به
گیان سووکتره.
کوردناسی:
به ڕای ئێوه زمانناسانی کورد ده‌بێ
له هه‌وڵی پاکتاوکردن و خاوێن
کردنه‌وه‌ی زمانی کوردی‌دا بن و خۆیان
وشه‌ی هاوتا و زاراوه‌ی بۆ دروست
بکه‌ن یان گرفتێک نییه و وه‌رگێڕه
کورده‌کان له کاتی وه‌رگێڕاندا له
زمانه‌کانی تره‌وه بۆ سه‌ر زمانی
کوردی له وشه‌گه‌لی عه‌ره‌بی، فارسی،
ئینگلیزی و باقی زمانه‌کانی تر که‌ڵک
وه‌رگرن له‌و کاتانه‌دا که وشه‌ی
کوردی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه یا خود
تێگه‌یشتنی بۆ خه‌ڵک زه‌حمه‌ت بێت یا
واتاکه‌ی ئاسان خۆ به‌ده‌سته‌وه
نه‌دات؟ به گشتی چ وڵامێک یا خود
پێشنیارێکتان هه‌یه بۆ ئه‌و ده‌سته
له زمانناسه کوردانه که پێیان
وایه زمانی کوردی ده‌بێ له
وشه‌گه‌لی خاریجی خاوێن بکرێته‌وه
له جیاتی ئه‌وان ده‌سته‌واژه یان
زاراوه‌ی نوێیان بۆ ساز بکرێ؟
ئامانج شاکه‌لی:
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و وشانه، وشه‌ی
ره‌سه‌ن و گونجاوی کوردی هه‌بێ بۆ نا؟
به‌ڵام پاککردنه‌وی هه‌ر زمانێک له
وشه‌و ڕسته‌ی بێگانه، کارێکی
ئاقڵانه نییه. زمانی گه‌لان
پێکه‌وه پێوه‌ند دارن و به تایبه‌ت
له‌م سه‌رده‌می ته‌کنۆلۆژیادا ئه‌و
پێوه‌ندییه تا بێ و پته‌و تر ده‌بێ.
چ عه‌یبی تیدا نییه مرۆڤ له زمانی
کوردی‌دا وشه‌ی عاره‌بی وه‌ک "واقیع،
ئیراده..." به‌کار بهێنێ به‌ڵام
کاتێک وشه‌ی په‌تی "ڕوون، پاکژ" ی
کوردیم له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌بێ، چ
ڕه‌وای هه‌قه وشه‌ی " شه‌فاف" ی
عاره‌بی به‌کار بهێنم؟
کوردناسی:
به ڕای ئێوه بوونی زاراوه‌گه‌لی
جۆراوجۆری کوردی وه‌رگێره کورده‌کانی
له کاتی وه‌رگێڕاندا له
زمانه‌کانیتره‌وه بۆ سه‌ر زمانی
کوردی چ له وه‌رگێڕانی ده‌قدا یان خۆ
وه‌رگێرانی ده‌ماوده‌م توشی گرفت
کردووه یان توشی گرفتیان ده‌کات؟ چ
پێشنیارێکتان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری
ئه‌م گرفته؟
ئامانج شاکه‌لی:
بێگومان ئه‌و گرفتانه هه‌ن، به‌ڵام
چاره‌سه‌ریان کاری تاکێک نییه و کات
و تێکوشانی زۆری ده‌وێت.
کوردناسی:
وه‌رگێڕانی ده‌قه زانستی و ئه‌کادێمی
یه‌کان له زمانه‌کانیتره‌وه بۆ سه‌ر
زمانی کوردی به ڕای ئێوه ده‌توانێ چ
یارمه‌تی یه‌ک ببه‌خشێته زمانی
کوردی؟ چالاکی له‌م چه‌شنه له ناو
وه‌رگێڕه کوردکاندا له چ ئاستێک‌دا
ده‌بینن؟
ئامانج شاکه‌لی:
ئه‌و جۆره وه‌رگێڕانانه تابڵێی
پیویستن، به داخه‌وه زۆر که‌من و
زۆریش لاوازن.
کوردناسی:
به‌شی هه‌ره زۆری وه‌رگێره
کورده‌کان له جیهاندا له پیاوانی
کورد پێکهاتوون هۆکاره‌کانی بۆچی
ده‌گێڕنه‌وه؟ ئا بێ مه‌یلی ژنان و
کچانی کورد بۆ به‌شداری له بواری
وه‌رگێڕاندا و گه‌شه‌پێدانی؟ بێ یان
یاساکانی پیاوسالارانه له ناو
بنه‌ماڵه کورده‌کاندا؟
ئامانج شاکه‌لی:
لام وایه ئێسته ژماره‌یه‌کی به‌رچاو
ژنه‌وه‌رگێڕی به توانای کورد په‌یدا
بوون و هیوادریشم پتریش بن.
کوردناسی:
وه‌رگێڕه کورده‌کان چه‌نده هه‌وڵیان
داوه بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌رییان هه‌بێ
له سه‌ر خۆرێکخستن و خۆ گونجاندنی
دیاسپۆرای کوردی له وڵاته‌کانی تر؟
ده‌ور و ڕۆڵی وه‌رگێڕه کورده‌کان بۆ
ئاشناکردن و ناساندنی زیاتری کۆچبه‌ر
و په‌نابه‌ره‌کان له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی
گشتی وهاوچه‌رخ و ئه‌مڕۆیی له وڵاته
جۆر به جۆره‌کاندا چییه؟
ئامانج شاکه‌لی:
ئه‌و کاریگه‌رییه ئه‌گه‌ر هه‌شبێ،
زۆر کاڵ و کرچه. هۆکاره‌که‌شی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی
ده‌زگایه‌کی ئه‌کادیمیی به توانای
کوردیی بۆ پشتیوانی کردنی فه‌رهه‌نگی
کوردی له هه‌نده‌ران.
کوردناسی:
به ڕای ئێوه ئاشنا بوونی کۆمه‌ڵگای
کوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به
زمانه‌کانیتر، که هه‌ر ئه‌مه‌ش
بووه‌ته هۆکاری ئاشنا بوون به
فه‌رهه‌نگی جیاواز و مۆدێڕن تا چه‌ند
ده‌توانێ کاریگه‌ری هه‌بێ له گه‌شه
پێدان و مۆدێڕنه کردنی فه‌رهه‌نگی
گشتی کۆمه‌ڵگای کوردستان؟
ئامانج شاکه‌لی:
ئه‌و کارتێکردنه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی
دواییه‌دا به ئاشکرا به فه‌رهه‌نگی
کوردییه‌وه دیاره. هه‌ڵبه‌ته
زۆرجاران کارتێکردنه‌که لایه‌نی
نێگه‌تیڤی له پۆزه‌تیڤ زیاتره.
کوردناسی:
گۆڕینی زمان له هه‌ر کۆمه‌ڵگایێکدا
ره‌نگه زۆر زه‌حمه‌ت بێ و
له‌وانه‌یه یه‌کێ له ئه‌سته‌مترین
ئه‌گه‌ره‌کانی فه‌رهه‌نگی هه‌ر
کۆمه‌ڵگایێک بێت. به له به‌رچاو
گرتنی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کورد به
زاراوه‌گه‌لی جۆراوجۆر ئاخافتن
ده‌که‌ن به‌ڵام به هۆکارگه‌لی
مێژوویی و سیاسی کورده‌کانی نیشته‌جێ
له هه‌ر کام له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین به شێوازێکی به‌ر به‌رین
ئاشناییان له ته‌ک زمانه‌کانی
(عه‌ره‌بی، فارسی، تورکی و ...)یش
هه‌یه. به‌ڵام ڕاتان چییه ئه‌گه‌ر
زمانی ئینگلیزی بکرێ به زمانی
دووهه‌می خه‌ڵکی کورد؟ پێتان وایه
زمانی ئینگلیزی بتوانێ بۆشاییه‌کان و
که‌م وکوڕییه‌کانی زمانی کوردی له
بواری زانست‌دا له بواره‌کانی
تایبه‌تی و هه‌روه‌ها له بواری
په‌روه‌رده و فێرکردن (آموزش
وپرورش)دا پڕ بکاته‌وه؟ هه‌نگاوه
سه‌ره‌تایی و ئاماده‌کاری یه‌کانی
په‌ره- پێدانی زمانی ئینگلیزی له
کوردستاندا له چیدا ده‌بینن؟
ئامانج شاکه‌لی:
فێر بوونی هه‌ر زمانێک ده‌وڵه‌مه‌ند
کردنی فه‌رهه‌نگ و توانای مرۆڤه،
زمانی ئینگلیزی زمانێکی گه‌وره‌ی
جیهانییه، به‌ڵام باوه‌ڕ ناکه‌م
زمانێکی بیانی بتوانێت که‌م و
کووڕییه‌کانی زمانی کوردی چاره‌سه‌ر
بکات.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ری
هه‌ڵوێست |