|
به‌هار

به‌هار وه‌رزی جموجۆڵی خوێن و زینده‌وه‌ره‌کانه،دیمه‌نی سه‌رنج ڕاکێش
و ڕازاوه به گوڵ و گوڵزار و هاژه‌ی ڕوبار و ده‌نگی بولبول تێکه‌ڵ به
یه‌ک ده‌بن و کانی ئاوه‌کان ده‌ته‌قێنه‌وه و گژ و گیا
ده‌بوژێته‌وه.هه‌ست بۆ خۆشه‌ویستی و وڵات ئه‌جوڵێنێ. به‌ره به‌ره
له ڕۆژه فێنکه‌کاندا به‌ره و گه‌رما و تاوی هاوین هه‌نگاو ده‌نێ.
هاوین

به‌رگی هه‌ژاران و بێ به‌رگانه .ئاوی گه‌رم و ساردی دیمه‌نه
جونه‌کانی ده‌ڕازێنێته‌وه. میوه به‌تامه‌کانی سه‌رچاوه‌ی هێز و تینن
. ڕۆژه گه‌رمه‌کانی و ئاوه فێنکه‌کانی سروشتی دوو نه‌خشی سه‌ر یه‌ک
تابلۆی وه‌رزێکن که پڕ له سیحر و جوانین. له‌م وه‌رزه‌دا مرۆڤ زۆر
به ئاسانی ده‌جووڵێته‌وه و خه‌ریکی دانانی پێداویستیه‌کانی زستان و
وه‌رزێکی تره که پایزی فێنک و له‌ش سووکه .
پایز

له پایزدا ڕۆژه‌كان وورده وورده كورت ده‌بنه‌وه، كه‌ش و هه‌وا
سازگارو فێنكه و له‌شی مرۆڤ له هه‌موو وه‌رزه‌كان زیاتر به‌تین تر‌و
به ئاره‌زوتره. له‌م وه‌رزه‌دا به‌روبوومه‌كان بۆ زستان ئاماده
ده‌كرێن و كه‌لو په‌لی سووته‌مه‌نی جل و به‌رگ بۆ زستان ئاماده
ده‌كرێن. خه‌ڵكی چاوه‌رێی سه‌رماو سۆڵه‌ی زستان ده‌كه‌ن.
زستان

زستان که‌ش و هه‌وایه‌کی سارد و دیمه‌نێکی ئه‌فسوناوی و پڕ له سه‌رنج
ڕاکێشی هه‌یه. زه‌وی به‌رگی سپی ده‌پۆشێ و ده‌نگی هیچ شتێک نایه‌ت.
هه‌موو سه‌ر تا پا کپ و مات ئه‌بێت هه‌ر یه‌که و بۆ په‌نایه‌ک
ڕاده‌که‌کا له ترسی سه‌رما ، چ باڵنده، چ ئاژه‌ڵ و چ مرۆڤ. ته‌نها
هه‌وه‌س بازانی خلیسکه‌ی سه‌ر به‌فر ئاره‌زوه‌کانیانی تێدا تێرده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ش کرده‌وه‌ی سروشته و گۆرانکاری ساڵ. ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌م وڵاته
درێژترین وه‌رزه و به به‌هاری جوان کۆتایی دێت.
نووسینی: تالار
بگه‌ڕه‌وه |